arenfr

شاندێکی ھاوبەشی پارێزگای ھەولێر و نەینەوا گەیشتنە برۆکسل

بارزان حەسن – برۆکسل
ئێوارە رۆژی یەک شەمە شاندێکی ھاوبەشی پارێزگای ھەولێرو نەینەوا بەسەرۆکایەتی (بەشار کیکی)سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای نەينەوا لەسەر بانگھێشتی فەرمی پەرلەمانی ئەوروپا گەیشتنە فرۆکەخانەی زافنتمی  برۆکسل و بڕیارە چەند دیدار و کۆبوونەوەیەک لەگەڵ چەند لایەنێکی سیاسی و بازرگانی ئەوروپی و بەلجیکی ئەنجام بدەن .
ھاوکات بڕیاریشە رۆژی ٣ شەمە کاتژمێر ٤ بەکاتی کوردستان شاندەکە لەگەڵ پەرلەمانی ئەوروپا کۆبوونەوە ئەنجام بدەن.
دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەبرۆکسل بە ئین ئاڕ تی ڕاگەیاند، ئامانجی ھاتنی ئەو شاندە و کۆبونەوەی لەگەڵ پەرلەمانی ئەوروپا بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر پرسی رووبەرووبونەوەی ھێزە کوردی وعێراقی یەکان دژی داعش و ئایندەی پارێزگای نەینەوایە .
شاندەکەی پارێزگای نەینەوا پێکھاتووە لە (بەشار کیکی) سەرۆکی ئەنجومەنی نەینەوا و ژمارەیەک لەئەندامانی ئەنجومەنەکە، لەلایەکی ترەوە شاندەکەی پارێزگای ھەولێریش پێکھاتووە لە دوو مامۆستای زانکۆ لەبواری ئابوری و لەگەڵ دوو نوێنەری رێکخراوەکانی ژنان لەھەرێمی کوردستان.
بەپێ ی بەرنامەی کاری شاندەکە،بڕیارە شاندەکە دوو رۆژ لەبرۆکسل بمێننەوە و دواتر رۆژی ٤ شەممە شاندەکە بگەرێتەوە ھەرێمی کوردستان.
ع.م